ئەمریکا زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤێنزوێلای وەرگرتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەدوای ئەوەی واشنتن نیکۆلاس مادۆرۆی لە سەرۆکی ڤێنزوێلا دوورخستەوە، زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لەو وڵاتە وەرگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “لە دۆست و هاوبەشە نوێیەکەمان، ڤێنزوێلا، زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتمان وەرگرتووە”.

وتیشی، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکاش، زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەند تاوانێکی دیکە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نیکۆلاس مادۆرۆ دەرکرد و هەر لەو مانگەشدا بڕیارەکەی جێبەجێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتار: حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدات

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share