سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی: ناوی بلاک فرایدەی بگۆڕدرێت بۆ هەینیی سپی

سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بلاک فرایدەی حەرام نییە، بەڵام مەرجی هەیە و باشترە ناوی بگۆڕدرێت.

د. محەمەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی لەبارەی بلاک فرایدەی-ەوە رایگەیاند، دیاریکردنی هەر رۆژێک بۆ هەرزانکردنی نرخی کاڵا و شمەک ئاساییە، بەو مەرجەی فێڵی تێدا نەبێت و بۆ هەڵخەڵەتاندن نەبێت.

وتیشی، لە ئاینی ئیسلامدا رۆژی هەینی، رۆژی سپی و هاوکارییە، نەک رۆژی رەش، بۆیە پێشنیازدەکەین ناوەکەی لە هەینیی رەشەوە بگۆڕدرێت بۆ هەینیی سپی.

هەموو ساڵێک، کۆتا هەینیی مانگی 11 بە بلاک فرایدەی دەناسێندرێت [کە بە واتای هەینیی رەش دێت]، لەو رۆژەدا، کۆمپانیا و فرۆشگا گەورەکان لە سەرانسەری جیهاندا داشکاندن لەسەر بەرهەمەکانیان دەکەن و کڕیارانیش خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادەدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك،…
Total
0
Share