راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ئابوریی عێراق سەقامگیرە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، نرخی رەسمیی ئاڵوگۆڕی دراو بە هەزار و 320 دینار جێگیرە و هەڵاوسانەکانی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکی بەرچاویان نەبووە.
وتیشی، “ئێستا ئابوریی عێراق سه قامگیره و هه ڵئاوسانیش بۆ رێژەی 2.5% دابەزیوه “.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی دراو بەردەوامە لە گەیشتن بە ئامانجە کارگێڕییەکانی لە سەقامگیرکردنی نرخەکان بە گشتی و پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی رەسمی بە تایبەتی.