سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکرێت.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای ئەوەی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، یاخود بە کۆبوونەوەیەکی جیای وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوتوێی ناردنی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
پاش ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، گەشبینی هەیە بۆ کۆتاییهاتنی قەیرانی مووچە؛ بەڵام بەرپرسانی هەرێم و بەغداد یەکتر ئاگاداردەکەنەوە کە پابەندی رێککەوتنی نێوانیان بن.