ئەو ژنەی کڵاوی سەری شاعیرێکی گەورەی عێراقی چنی کۆچی دواییکرد

دلبەر مەجید بەگ دەرگەڵەیی، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

دلبەر مەجید لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردوو دایک، برایەک و خوشکێکی بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی پێشووی عێراق شەهید دەبن، بەو هۆیەوە چەندین  شیعر و پەخشانی نەتەوەیی دەنووسێت و دەست دەکات بە چنینی کڵاوی پیاوانە و بە پیتی ئینگلیزی لێی دەنووسێت (کوردستان یان نەمان).

لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی رابردوودا سێ دانە لەم کڵاوانە بە دیاریی دەدات بە سەرۆک مام جەلال و ئەویش یەکێک لەو کڵاوانە بە دیاریی دەدات بە محەمەد مەهدی جەواهیری، شاعیری گەورەی عەرەب.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share