لەم مانگەدا سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت

لە مانگی تەمموزدا سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی عێراق و پشووەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەپێی خشتەی پشووه‌ فەرمییه‌كانى حکومەتی هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆژی 14ی ئەم مانگە بە بۆنەی راگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها رۆژی 18ی تەمموزی 2023ش پشووی فەرمییە بەبۆنەی رۆژی سەرى ساڵى کۆچىیەوە.

هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، رۆژی 27ی تەمموز لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە رۆژی 10ی موحەڕەمە و رۆژی عاشورایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی تیانییە.. چەند كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر پزیشكەكەی دهۆك دەستگیركران

لەسەر كەیسی هێرشكردنەسەر پزیشكێك لە دهۆك لەلایەن پلەدارێكی پارتییەوە، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، دۆسیەكە دەدرێتە…
Total
0
Share