هاوپەیمانیی نەسر: عەبادی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رەتکردەوە

هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی ئاشکرایکرد، عەبادی رەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدبکات.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕ رایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی خستە لیستی کاندیدەکانی سەرۆکی حکومەتی نوێ، سەرەڕای ئەوەی خودی عەبادی کاندیدبوونی رەتکردووەتەوە”.

وتیشی، هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، هەروەها لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، رەنگە ناسنامەی کاندیدی سەرەکیی سەرۆکوەزیرانی ئاشکرابکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بەپێى ڕاپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە…
Total
0
Share