لەخۆپیشاندانەکانی بەغداد گرژی دروستبوو و بریندار هەیە

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد و بەدیاریکراوی لە ناوچەی سەوز گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ناوچەی سەوز لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی دروستبوو و ژمارەیەک بریندار هەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندانەکان بۆ ڕەتکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخراون.

لەکاتی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان کردووە لەئەنجامدا بریندار لە ناو خۆپیشاندەران هەیە و تائێستا ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوەدەکەن 24 خۆپیشاندەر برینداربوون، لەناویاندا جگە لە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی قەرەباڵغی و تەنگەنەفەسییەوە ژمارەیەک بریندارهەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، تەنها لە كاتژمێرەكانی یەكەمی كردنەوەی بەستەری ئەلیكترۆنیدا هەشت ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن…
Total
0
Share