کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزمتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share