لە سنوری قەزایەک 25 تۆن پاشماوەی گەشتیاری هەڵگیراوەتەوە

لە بەهاری هەموو ساڵێکدا کێشەی پیسکردنی شوێنە گەشتیارییەکان لەلایەن گەشتیارانەوە سەرهەڵدەداتەوە و ئەمساڵیش لە تەنها لە سنوری شارەوانی قەزایەک 25 تۆن پاشماوەی گەشتیاری هەڵگیراوەتەوە.

لەسەر ئەم پرسە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە، ” تیمەكانی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی فراوانیان لە چەند شوێن و ناوچەیەكی گەشتیاری بەڕێوەبرد و بە هەزاران تۆن خۆڵ و خاشاكیان هەڵگرتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەی ژینگەپارێزی شارەوانیی ئاكرێ، كە چەند ڕۆژێكی خایاند، زیاتر لە 25 تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران لە چەند شوێنێكی گەشتیاریی سنوورەكە هەڵگیرایەوە و دواتر بۆ شوێنی چارەسەركردن گواسترایەوە”.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكات ڕەچاوی پاكوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەكان بكەن و لەدوای خۆیان پاشماوەكانیان فڕێ نەدەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ژینگە و شوێنە گەشتیارییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێى ئەو ئاگادارینامەیەى…
Total
0
Share