ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد، لیستی ئەو ناوانەی ئاشکراکرد کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندیدکراون.

لیستەکە چەندین ناوی دیار لەخۆدەگرێت، کە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بوونیان هەیە، دیارترینیان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسڕە و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەشێکی دیکە لە کاندیدەکان پێکدێن لە:

– جەعفەر سەدر، باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا.

– عەلی شوکری، وەزیری پێشووی پلاندانانی عێراق.

– حەمید شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای هەواڵگریی عێراق.

– حەمید غازی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار.

– عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق.

– باسم بەدری، سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری.

– موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو و قۆناغی داهاتوو، دەستپێکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجومەنەکە، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دواتریش هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى گه‌مارۆداوه‌

دژه‌تیرۆری عێراق بۆ ڕێگریكردن له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی بۆنێو فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد ده‌روازه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى گه‌مارۆداوه‌. به‌پێی هه‌واڵی…
Total
0
Share