سەباح حەبیب: پێش جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان بەغداد مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەكە دروست نابێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق لە 20ی ئەم مانگەوە دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچە و بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی عێراق دابەشدەكات.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “حكومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچە دروست نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
Total
0
Share