کەشناسیی عێراق: لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین روومان تێدەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی پایزی ئەمساڵ روو لە ناوچەکە دەکات و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، لە سبەینێ هەینی لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت و باران بە رێژەی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارانبارین بە بڕی جیاواز بۆ رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share