داوادەكرێت كورسییەكەی پاپا بخرێتە مۆزەخانەوە

ئەو كورسییەی پاپای ڤاتیكان لە ئور لەسەری دانیشت، داوادەكرێت بخرێتە مۆزەخانەی ناسڕییەوە.

دوێنێ شەممە 6ی ئازار، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە شاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار، بەشداریی ڕێوڕەسمێكی ئایینی كرد و لەگەڵ نوێنەرانی ئایین و ئایینزاكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا نوێژی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار، فەرمانگەی شوێنەواری زیقار داوایەكی ئاڕاستەی كۆمپانیای نەوتی پارێزگاكە كردووە بۆ دانانی كورسییەكەی پاپا لە مۆزەخانەی ناسڕییە.

كۆمپانیای نەوتی زیقار ئامادەكارییەكانی سەردانەكەی پاپای كردبوو، بۆیە داواكە ئاڕاستەی ئەو كراوە ئەوەش بەدەمەوەچوونی داواكاریی خێزانە كریستیانەكانی پارێزگای زیقارە، وەك تاهیر كوین، بەڕێوبەری شوێنەواری زیقار ڕایگەیاندووە.

كریستیانەكان داواشیان كردووە گرنگی بەو شوێنە بدرێت كە ڕێوڕەسمەكەی تیادا سازدرابوو، “بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێكی حەجی ساڵانەی كریستیانەكان و ڕێكخستنی ڕێوڕەسمی ئایینی لەو شوێنەدا بە بەردەوامی.”

بابەتی پێشتر

پاپا فرانسیس: کوردستان لەکاتی هێرشی داعشدا کریستیانەکانی پاراست

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: خزمەتكردنی خەڵكی سلێمانی بە ئەركی خۆمان دەزانین و باشتركردنی گوزەرانیان كاری لەپێشینەمانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share