سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەندرێت.
قەیس محەمەداوی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق بە سەرکەوتووانە کۆتاییهات، دواتریش دوای پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان سندوقەکان لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندا گواسترانەوە بۆ کۆگای ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.
ئاشکراشیکرد، 132 سکاڵا تۆمارکراون کە هیچیان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنێت.