چوارەم بەشەخۆراك و گۆشت دەدرێت بە هاوڵاتییان

وەزارەتی بازرگانی، ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی چوارەم بەشەخۆراكی مانگانە و فرۆشتنی گۆشتی سوور بە نرخی پاڵپشتیكراو بە هاوڵاتییان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، وەزارەتەكە ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی نیسان كە رۆن، شەكر، برنج، پاقلەمەنی و دۆشاوی تەماتە لەخۆدەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئامادەكارییەكان بۆ دابینكردنی ساردكەرەوە و شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی گۆشتی سوور بە هاوڵاتییان بەردەوامن و لە داهاتوویەكی نزیكدا، گۆشتی سوور بە نرخی پاڵپشتیكراو دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هێلكە و گۆشتی مریشكی بە نرخی پاڵپشتیكراو بە هاوڵاتییان فرۆشت و چەند خواردەمەنییەكی دیكەی بۆ بەشەخۆراكی مانگی رەمەزان زیادكرد.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share