دوای ئەو دابەزینەی چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینی نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ چوار هەزار و 65 دۆلار بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەی زێڕ لەگەڵ زیادبوونی پێشبینییەکاندایە بۆ دابەزاندنی نرخی سوودەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا.
داخستنی حکومی لە ئەمریکا بەشێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە ئێستادا.