لقی سلێمانیی کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە

بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بە رێژەی 100% ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوکردووە و لە ئەمڕۆوە کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەنگدان بۆ بنکەکانی دەنگدان دەگوازینەوە.

ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە رێژەی 100% ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوکردووە و لە ئەمڕۆوە کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەنگدان بۆ بنکەکانی دەنگدان دەگوازینەوە، هەر لە ئەمڕۆشەوە ئەو بنکانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەپارێزرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی سیستمی هەڵبژاردن 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو کەمترین سکاڵای لایەنەکان تۆمارکراون و دەتوانین بڵێین بانگەشەیەکی هێمن بەڕێوەچووە”.

ئاشکراشیکرد، “کارتی بایۆمەتری دەنگدان تەنها بەڵگەنامەیە بۆ دەنگدان کاری پێدەکرێت، بۆیە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و وەریبگرنەوە تا لە مافی دەنگدان بێبەشنەبن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێكیان لە سلێمانی بووە
دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر راگەیەنرا كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share