وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، پێویستە لە ماوەی سێ رۆژدا شوێنی کاندیدە دوورخراوەکان پڕبکەنەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە لایەنەکان لە ماوەی سێ رۆژدا شوێنی ئەو کاندیدانە پڕبکەنەوە کە بە هەر هۆکارێک بووە لە لیستەکانیان لابراون.
بریارەکەی کۆمسیۆن پاش ئەوەدێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا 500 کاندیدی لایەنە جیاوازەکان، بە هۆکار و تۆمەتی جۆراوجۆری وەک، گەندەڵی دارایی و ئیداری، بەعسـ.ـیبوون و بەرتیلدان، لە مافی خۆکاندیدکردن دوورخرانەوە.
جومانە غەلای ئەوەشی وت، ئەو کاندیدانە سەرکەوتوو نەبوون لە پێشکەشکردنی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەستۆپاکییان، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە.