لێپرسراوی رێکخراوی پەیامنێران دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان بە پارەیەکی خەیاڵی هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر میدیا سەربەخۆکان.
هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی پهیامنێران بۆ ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنووسان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەمێژە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان هەمیشە هەیە، بەڵام لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و لەکاتی دروستبوونی گرژییەکان روو لە زیادبوون دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پارەیەکی خەیاڵی هێرشدەکرێتە سەر ئەو میدیایانەی کاری سەربەخۆ دەکەن، یان کاری بنکۆڵکاری و خستنەڕووی گەندەڵییەکان دەکەن”.
ئاشکراشیکرد، ئەو هێرشانەی ئەنجامدراون جێگەی قبووڵکردن نین، ئێمە لای خۆمانەوە کارمان لەسەرکردوون و گەیاندوومانەتە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.