نوخشە ناسیح: پاش کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵی هەنار تەواوی شاری هەڵەبجە پاکدەکەینەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پاش ئەوەی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە کۆتاییهات، نەک تەنها شوێنی فێستیڤاڵەکە، بەڵکو تەواوی شارەکە پاکدەکرێتەوە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی بەشدار لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەکەم، پاش بەجێهێشتنی فێستیڤاڵەکە، شوێنەکەی خۆیان بەپاکی بەجێبهێڵن.

وتیشی، ئەمشەو ئێمە وەکو تیمی پارێزگا، لەناکاو بڕیارماندا دەستبکەین بە پاککردنەوەی شوێنی فێستیڤاڵەکە و پاش کۆتاییهاتنی فێستیڤاڵەکەش، تەواوی شاری هەڵەبجە پاکدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە”. ئاوات شێخ…
Total
0
Share