ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

پاش راگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی دوو، بڕیارە ئەمڕۆ چەند وەزارەتێك مووچەكانیان وەربگرن.

بەپێی خشتەی مووچە بۆ مانگی شوبات، ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەردە، دارایی و ئابوری، دەستەی دەستپاكی و وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دیوانی چاودێریی دارایی مووچە وەردەگرن.

هەر لەپێی خشتەكەی وەزارەتیی دارایی و ئابوری هەرێم، مافی مرۆڤ، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندان، بازرگانی و سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار مووچەیان پێدەدرێت.

لە پێنجشەممەی رابردووەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو-ی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە و سبەی سێشەممە كۆتا وەزارەتەكانی هەرێم مووچەیان پیدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share