بەهۆی چڕبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی نەوتی روسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئێستا، نەرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 61 دۆلار و 67 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، نزیکەی سێ هەفتەیە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و خواست لەسەری بەردەوام روو لە زیادبوونە، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوە جێگیرە پەیوەستە بە چڕبوونەوە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر هەردوو کۆمپانیای رۆزنەفت و لوکئۆیڵی روسی، هەروەها گوشاری زیاتری ئەمریکا بۆسەر کارتە ئابورییەکانی دیکەی روسیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانی وەرزەکان و ساردبوونی کەشوهەوا، خواستی لەسەر نەوت هێندەی دیکە زیادکردووە.