زانیاریی نوێ لەبارەی شەڕەکەی قەزای خەبات

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری روودانی شەڕەکەی ئەمشەوی قەزای خەبات، دروستکردنی مزگەوت بووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لەسەر دروستکردنی مزگەوت دوو کەس لە قەزای خەبات بووەتە دەمەقاڵێیان، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی ئاشتی لە نێوانیان دراوە، بەڵام لەکاتی ئاشتەواییەکە قسە کراوە و شەڕەتەقەکە دەستیپێکردووە.

وتیشی، دوو کەس بەهۆی تەقەکانەوە برینداربوون؛ یەکێک لە بریندارەکان پەیوەندیی بە هیچ لایەنێکی شەڕەکەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share