كۆیە.. لە سێ ڕووداوی هاتوچۆدا نۆ كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان كۆیە – هەولێر نۆ كەس برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویكردووەتەوە، رووداوی یەكەم لەناو بازگەی ناحیەی دێگەڵە ئۆتۆمبێلێك خۆی بە كارمەندێكی ئاسایشی بازگە دەكێشێت و بریندار بوو و بەمەبەستی چارەسەركردنی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوی دووەم لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە نزیك ناحیەی دێگەڵە پێنج كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵیلەدەستدا و خۆی بە هێمای هاتوچۆدا كێشا و لە ئەنجامدا سێ كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-ەوە پێگەیشت. لەو پەیوەندییەدا…
Total
0
Share