روانگەی پەرلەمانیی عێراق: ئەم خولەی پەرلەمان کەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە

روانگەی پەرلەمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەراورد بە خولەکانی دیکە ئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەدا کەمترین دانیشتنی ئەنجامداوە.

روانگەی پەرلەمانیی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەم خولەیدا ئەنجومەنی نوێنەران 148 دانیشتنی ئەنجامداوە، لە کاتێکدا لە خولی چوارەمدا 162 دانیشتن، خولی سێیەم 162 دانیشتن و خولی دووەم 265 دانیشتن و خولی یەکەم 243 دانیشتنی ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، لەم خولەدا تەنها 69 یاسا تێپەڕێندراون لە کاتێکدا لە خولی چوارەمدا 91 یاسا، لە خولی سێیەمدا 161 یاسا و خولی دووەم 215 یاسا تێپەڕێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share