وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەبەتەی خۆراکی بێبەرامبەر بەسەر هەژارەکاندا دابەشدەکات

وه زارەتی بازرگانی عێراق، هەڵمەتی دابەشکردنی پێداویستی خۆراکی بەسەر خێزانه هه ژارەکاندا دەستپێکرد.

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، وەزارەتەکەیان دوو هەڵمەتی بۆهاوکاری هەژارەکان دەستپێکردووە،  یەکێکیان فرۆشتنی هێلکە و گۆشتی مریشکە لە بازاڕدا بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ئەوەی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بتوانن لێی سودمەند ببن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەی دیکە دابەشکردنی پێداویستی خۆراکییە لە ژمارەیەک ناوچە و گەڕەکی بەغداد و دەوروبەری، بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بێبەرامبەر، کە بریتین لە دۆشاوی تەماتە، زەیتی چێشت لێنان، شیر، ساوەر و پاقلەمەنییەکان، لەگەڵ جانتای خوێندنگە و چەند کەلوپەلێکی دیکە.

باس لەوەش دەکات، وەزارەتەکەیان زیاتر لە 150 سەبەتەی خۆراک و جانتای خوێندنگە و جلوبەرگی زستانەی بەسەر خێزانە هەژارەکانی بەغداد دابەشکردووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی دوو هاوڵاتییەکە دەدات

بابەتی دواتر

ئەنجامی پشکنین بۆ سەرجەم جۆرەکانی برنج لە بازاڕەکانی سلێمانی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share