موفتییەكی داعش دەستگیركرا

پۆستی (موفتی داعش لە دیوانی دەعوا و مزگەوتەكان)ی لە ئەستۆدا بووە

لەمیانەی پڕۆسەیەكی هەواڵگریدا یەكێك لە موفتییەكانی ڕێكخراوی داعش لە بەغداد دەستگیركرا.

ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەمیانەی بەدواداچوونی بەردەوامدا، تیمەكانی ئاژانسی هەواڵگری توانییان “تیرۆرستێك” لە ناوچەی دۆرەی بەغداد بەپێی مادەی 4ی تیرۆر و بەهۆی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیربكەن.

ڕونیشیكردەوە، “تیرۆرستەكە لە كەرتی فوڕات لە پارێزگای ئەنبار پۆستی (موفتی داعش لە دیوانی دەعوا و مزگەوتەكان)ی لە ئەستۆدا بووە ئەوكاتەی پارێزگاكە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە، دواتریش لەگەڵ خێزانە ئاوارەكاندا بەرەو بەغداد ئاوارەبووە و بەمەش لە چاوی هێزە ئەمنییەكان ونبووە”.

ئاژانسی هەواڵگری ئاماژەی بەوەشكرد كە لێدوانی تۆمەتبار وەرگیراوە و دەستبەسەركراوە بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەری.

دەستگیركراوەكەی داعش
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی عێراق، رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت. عیماد جەمیل، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات.…
Total
0
Share