ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامار و ژمارەی جیابوونەوە و هاوسەرگیریی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکردەوە.
بەپێی ئاماری ئەنجومەنەکە، لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا و لە پارێزگاکانی عێراق، 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری و، شەش هەزار و 719 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغداد زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، کە چوار هەزار 307 گرێبەست بووە، زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لەدادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە لە بەغداد، کە هەزار و 295 دۆسیەی جیابوونەوە هەبووە.