کەی کۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت؟

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند، شارەزایەکی یاساییش وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەم خولەی دیاریکرد.

د. میری کازم شارەزای یاسا و راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بابل رایگەیاند، بەپێی ماددەی 54 لە دەستووری عێراق، سەرۆککۆمار بە مەرسومێکی سەرۆکایەتیی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات لەماوەی 15 رۆژدا لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یەکەم دانیشتنی خۆی سازبکات بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندامی، کە تێیدا سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێت، بەڵام نابێت لە ماوەی دیاریکراو زیاتر درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی 93 ی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی دەسەڵاتی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەیە، بەڵام بۆ ئەمە هیچ وادەیەک دیارینەکراوە.

ئاشکراشیکرد، پێش 9 ی کانوونی دووەمی 2026 خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت، هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات تەنانەت ئەگەر هەموو رێککارەکانیش تەواوبووبن، چونکە کارەکانی خولی پێنجەم تا ئەو بەروارە بەردەوام دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی…
Total
0
Share