نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەهۆی رەوینەوەی نیگەرانی و گومانەکان لە زیادکردنی خستنەڕووی رێژەی نەوت، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی وزەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزبووەوە.

ئێستا، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار 99 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 62 دۆلار و 30 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دڵنیایی و نەمانی نیگەرانی بازرگانان و وەبەرهێنەران لە بڕی خستنەڕووی رێژەی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە، ئەمەش پاش ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک بە رەسمیی بڕیاریدا رێژەی خستنەڕووی نەوت بۆ مانگی داهاتوو سنوورداربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share