هەرێم.. ماوەی لێخۆشبوون بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا درێژكرایەوە

وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا لەبەر “بەرژەوەندیی گشتی” درێژكرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، “ڕەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێخۆشبوون لە ڕێژەیەكی قەرزی كارەبا بۆ كۆتا جار دەبێت تا ڕێكەوتی 31ی ئازار”.

لێخۆشبوونەوەكەش بەمجۆرە دابەشكراوە، “تا 31ی ئەم مانگە، بە ڕێژەی 15% و بۆ مانگی شوبات بە ڕێژەی 10% هەروەها بۆ مانگی ئازاریش بە ڕێژەی 5% دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share