حەماس: بۆ بڕیاردان لەسەر پلانەکەی ترەمپ بۆ غەززە پێویستمان بە کاتی زیاترە

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزووتنەوەکە پێویستی بە ماوەیەکی دیکە هەیە بۆ وردبوونەوە لە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە.

ئەو سەرکردەیە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، حەماس هێشتا بەردەوامە لە راوێژکارییەکانی سەبارەت بەو پلانەی ترەمپ کە پێشکەشی بزووتنەوەکە کراوە، هەروەها نێوەندگرانی ئاگادارکردووەتەوە کە ماوەیەکی دیکەیان دەوێت بۆ بیرکردنەوە لەو پلانە.

ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا، پلانی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە راگەیاند، کە هەر ئەوکات، لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە پەسەندکرا.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی “سێ بۆ چوار رۆژ”ـی بە حەماس دا، تا ئەو پلانە قبوڵبکات و هەڕەشەی “لەناوبردن”ـی کرد، ئەگەر ئەو پلانە رەتبکاتەوە.

پلانەکە لە چەند خاڵێک خۆی دەبینێتەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

– سوپای ئیسرائیل کەرتی غەززە جێدەهێڵێت.

– بونیادنانەوەی شارەکە دەستپێدەکات.

– ئاوارەکان دەگەڕێنەوە و 17 هەزار زیندانی و ژمارەیەک بارمتەش ئازاددەکرێن.

– لە بەرامبەردا ئیسرائیل بارمتەکانی وەردەگرێتەوە؛ ئەگەر ئەم خاڵانە جێبەجێکران، ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس “بە سەلامەتی” لە غەززە دەچنەدەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
Total
0
Share