تورکیا کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیرکرد

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، کەسێکی دەستگیرکرد بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد.

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کەسێکیان دەستگیرکردووە کە “کار بۆ مۆسادی ئیسرائیل دەکات” و پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسێکی سەنتەری ئۆپراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکانی تەلئەبیب، بە ناوی فەیسەڵ رەشید هەبووە.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە ئەرکی سەرەکیی ئەو، کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر چالاکوانێکی فەڵەستینی کە دژایەتیی سیاسەتەکانی ئیسرائیلی کردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share