هەسەدە: نزیكەی 3 هەزار و 500 چەكداری داعش خۆیان ڕادەستكردووە

هەسەدە خۆڕادەستكردن و دەستگیركردنی 3 هەزار و 500 چەكداری داعشی ڕاگەیاند، لە زیندانی غوێران نزیكەی 60-90 چەكدار ماون تا ئێستا لە زیندانەكەدا خۆیان نەداوە بەدەستەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دوایین ڕاگەیەندراودا ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی زیندانی غوێران كۆنترۆڵكرا و نزیكەی 3 هەزار و 500 چەكداری داعش ناچار بە خۆڕادەستكردن كران، هێزەكانیان هەڵمەتێكی كێوماڵیان لەناو زیندانەكە دەستپێكرد.

هەسەدە دەڵێت، لە بەشی باكووری زیندانەكە چەند مۆڵگەیەك ماون، كە ژمارەیەك چەكداری داعش خۆیان تیادا حەشارداوە و دەیانەوێت بەردەوامی بە پێكدادان بدەن.

هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشبینیدەكات ژمارەی چەكدارەكانی داعش 60-90 چەكدار بن، “داوای خۆڕادەستكردنیان لێكراوە، بەڵام ئەگەر خۆیان نەدەن بەدەستەوە، بەوپەڕی توندی مامەڵەیان لەگەڵدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share