لە بومەلەرزە نوێیەكەی توركیادا شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و 562 كەس برینداربوون

دوایین بومەلەرزەی توركیا كە پێرێ دووشەممە روویدا، جگە لە مردنی شەش كەس، برینداربوونی 562 كەسی دیكەی لێكەوتووەتەوە و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، “تەندروستیی بەشێكیان ناجێگیرە”.

سلێمانی سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە بومەلەرزەكەی دووشەممەی رابردوودا، شەش كەس لە توركیا گیانیان لەدەستداوە و 562 كەسی تر برینداربوون.

سۆیلو ئاشكرایكرد كە تەندروستیی 18 لە بریندارەكان ناجێگیرە و وتی، “دەستنیشانكردنی قەبارەی زیانەكان بەردەوامە” و داوایكرد خەڵكی شارەكە لە باڵەخانە و بیناكان دووربكەونەوە و نەچنە ناویان، بە تایبەتی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

ئیمارات بڕیاریدا هه‌ر هاوڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و بڕیاره‌كه‌‌ش له‌ 10ی…
Total
0
Share