هۆکاری بڕانی کارەبای سیتییەکان رووندەکرێتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری پچران و نەبوونی کارەبای سیتییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، پەیوەندی بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیجییەوە بووە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لە چەند رۆژی رابردوودا هێڵێکی غازیی وێستگەی ئەزمەڕ گۆڕدرا، کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان و چارەسەری کێشەی توانای گواستنەوەی کارەبا لە باکووری سلێمانیەوە بۆ باشوور زیاد دەکات، ئەمەش بۆ وەرزی زستان جێگیریی بە سیستمەکە دەدات و دوورمان دەخاتەوە لە زۆر کێشە”.

وتیشی، “بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە تەنها کارەبای ئەو دوو سیتییە پچڕاوە، هەوڵیشمانداوە لە کورتترین ماوەدا پرۆژەکە جێبەجێبکەین”.

باسی لەوەشکرد، “تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەبا دەخرێتەوە سەر هێڵی نیشتمانی ئەو دوو سیتییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share