بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، رایگەیاند، “بەغداد بڕی57 ملیار دیناری وەک شایستەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە”.
وتیشی، پارەکە کراوە بە چەک و لەو بڕەی کە نێردراوە 25 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە، 20 ملیاری بۆ پارێزگای هەولێرە و 12 ملیاریشی بۆ پارێزگای دهۆکە.
باسی لەوەشکرد، “رێکارەکانی خەرجکردنی چەکەکان دەستیپێکردووە و بە ئەگەری زۆرەوە دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو”.