سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەگەر هەیە پێش جەژن بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە پێش جەژنی قوربانی پیرۆز، لە بەغدادەوە بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێکە دەستمان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان کردووە و ئامادەکردنەکەش ئەمڕۆ یان سبەی کۆتاییدێت.

وتیشی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان دەباتە بەغداد تا پێش جەژن بڕیاری ناردنی پارەی مووچە بدرێت.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم مانگەش دەبێت ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی لەنێوان هەرێم و بەغداد بکرێت و بڕەکەی دیاریبکرێت، بەڵام پێدەچێت بۆ ئەم مانگەش بڕی داهاتی نانەوتی کە ڕادەستی بەغدادی دەکەین، لەنێوان 60 بۆ 70 ملیار دینار بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای…
Total
0
Share