پۆلیسی گەرمیان: چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند کە چەندین سکاڵای تاوانکارییان لەسەر تۆمارکراوە.

سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داوکراوبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تۆمەتبارانە بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە. یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش دۆسیەییەکی دیکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان هەیە کە ئەویش هاوبەشیکردنی دەستگیرکراوی پێشووە کە پێکەوە کاری ڕاوکردن و مامەڵەکردنیان بە ئاسک و بێچووە ئاسکەوە ئەنجامداوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕاگیراون و یاسایی لەگەڵیانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share