کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نزیکەی 25 ملیۆن وەرەقەی دەنگدان چاپدەکەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، نزیکەی 25 ملیۆن وەرەقەی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاپدەکەن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “22 ملیۆن و 45 هەزار و 200 وەرەقەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و یەک ملیۆن و 509 هەزار و 200 وەرەقە بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت چاپدەکرێن و ئامادەدەکرێن بۆ رۆژی دەنگدان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، 50% ی وەرەقەکان لە وڵاتی ئیمارات چاپکراون، بە هەمان ئەو ماددەیەی دراوی کاغەزی لێدروست دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت کۆپی بکرێت و پارێزراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share