سودانی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، میشان موحی خەزراجی، لە پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننیی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای نووسراوێکی ئەنجومەنی فیقهی عێراق دەرکراوە و لە بەرامبەردا سێ کەسی دیکە وەک کاندید دیاریکرابوون، بەپێی ماددەی 4/دووەمی یاسای ئەوقافی سوننە ژمارە 56ی ساڵی 2012.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق عامر شاکر جەنابیی راسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بە وەکالەت بۆ ماوەی شەش مانگ.

سودانی سەرۆکی نوێی دیوانی ئاراستەکرد کە کار بۆ بەرەوپێشبردنی وتاری میانڕەو و رەتکردنەوەی توندڕەوی و دوورخستنەوەی دیوانەکە لە هەر ململانێیەکی سیاسی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share