هەنگاوێكی نوێ بۆ تەوتینی مووچە دەستپێدەكات

بەڕێوەبەری ژمێریاریی كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی كۆكردنەوەی داتاكانین تاوەكو تەوتین بۆ فەرمانبەران بكەین.

دانا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامە و سیستمەی بە دەستمان گەیشتووە 41 بڕگە لە خۆی دەگرێت و تەواوی زانیاریی مووچەخۆرانی تێدا جێگیردەكرێت و ئەو زانیارییانەی پێویستن لەسەر مووچە و فەرمانبەران تۆماردەكرێن.

وتیشی، ” دوای ئەوەی زانیارییەكان لە ئێكسڵ شیت پڕدەكرێنەوە كە لەلایەن بانكی بازرگانیی عێراقەوە پێمان گەیشتووە و وردبینی تێدەكرێت بە نووسراو رەوانەی دیوانی پارێزگا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share