دانا عەبدولکەریم: گەشبینم بە چارەسەری کێشەی مووچە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی لەبەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە. دەشڵێت، گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پێشنیازەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان پەسەندکردووە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیی لەسەر سەرجەم خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەکەی بەغداد داوە، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆران لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ تاوتوێکردنی بەهای دۆلار. بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share