دوایین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق

دوایین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 289 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 41 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

سائر سەبری بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە فەرمانگەی ڤێتێنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق رایگەیاند، “ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 289 حاڵەت، کە 73 تووشبوویان لە پارێزگای زیقارن و 47 تووشبوو لە بەسرە و 31 یان لە بەغداد، لە ئەنبار تەنها چوار تووشبوو هەبووە و لە سلێمانی هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “41 کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقار بوون”.

ئاشکراشیکرد، “هەوڵی تەواودراوە بۆ پاکژکردنەوەی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێت، سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕینخانەکان قەدەغەکراوە، ئەو ئاژەڵانەی هەڵگری نەخۆشییەکەن بۆ ماوەی 16 رۆژ کەرەنتین دەکرێن”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەنزین بە هەرزانترین نرخی دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

عێراق پێشنیاز بۆ ئێران دەکات مامەڵە بە دینارەوە بکات لەبری دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرز بە گرێبەستەكانیش دەدرێت

بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، قەرزێك بە كارمەندان و گرێبەستەكانی سەر بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دەدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی…
Total
0
Share