ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: بەهێزكردنی قەوارەی هەرێم لە رێگای هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا دێتە دی

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە و تەئكیدی لەسەر تەواوكردنی ئامادەكاریی یەكێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كوردستان لە وادەی خۆی لە رۆژی 10ی 6ی 2024كردەوە.

سەرەتای كۆبوونەوەكە كە ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە سلێمانی بەرێوەچوو، سەرۆكی یەكێتی دوا پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی كوردستان، عێراقی روونكردەوە و هەڵوەستەی لەسەر پێگەی روو لە گەشەكردووی یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان و عێَراق و ناوچەكە كرد و رایگەیاند ئەمە بەرئەنجامی یەكگوتاری و یەكدەستی سەركردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەكانی یەكێتییە كە بۆتە جێی ئومێدی میللەتەكەمان و پشتیوانی دۆستانی ئەزموونەكەمان.

كۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەكارییەكانی مەكتەبی هەڵبژاردن و كاری لیژنەكان كرد هەروەك هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەكێتی لە كەمپینی هەڵبژاردن لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم ئەنجامدا.

هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە تێر و تەسەلی بیر وڕای خۆیان خستەڕوو كە گەشەكردنی ئەزموونی نیشتمانییمان، پاراستن و بەهێزكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، دابینكردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتییان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دێتەدی كە پەرلەمانێكی بەهێز و حكومەتێكی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە كایەوە، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسی و داهاتووی گەلەكەشمان گرنگە.بە تایبەتی كە هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێكە تا ئاڵوگۆڕی دیموكراتیانە لە دەسەڵات و نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی بكرێت و لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیی عێراقیشدا بەسەربەرزیی و یەكریزییەوە پێداگری لەسەر ئیستحقاقە دەستووری و یاسایی و نەتەوەییەكانی خۆمان بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار،…
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی…
Total
0
Share