شارەزایەکی کەشناسی: لە سبەینێوە پلەی گەرمی دادەبەزێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەی سێشەممەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم دادەبەزێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی بارستەهەوایەک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی عێراق و ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە 26ـی 8ـی 2025 پلەی گەرمی بە جیاوازیی ناوچەکان بەراورد بە ئەمڕۆ، بە رێژەی 1 تا 3 پلە دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتەکانی دواینیوەڕۆ، خێرایی با چالاک دەبێت بە خێرایی 10-25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە:

سلێمانی 42 پلە

ھەولێر 41 پلە

دھۆک 40 پلە

ھەڵەبجە 43 پلە

کەرکوک 42 پلە

ئیدارەی گەرمیان 45 پلە

ئیدارەی راپەرین 43 پلە

ئیدارەی سۆران 41 پلە

ئیدارەی زاخۆ 40 پلە

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت، کاریگەریی ئەو بارستە هەوایە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت و لە رۆژی هەینییەوە 29ـی 8ـی 2025، پلەی گەرمی بە رێژەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە و جێگیردەبێت تاوەکو ماوەی چەند رۆژێک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share