وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: تورکیا بەڵێنیدا رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دووپاتیکردەوە، تورکیا بەڵێنیداوە رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات.

عەون زیاب لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی و رێنمایی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندی بە لایەنی تورکییەوە کراوە بۆ زیادکردنی رێژەی بەردانەوەی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کەمیی ئاو و پاراستنی ئەو دوو رووبارە لە وشکبوون.

وتیشی، “لایەنی تورکی تێگەیشتنی تەواوی بۆ قەیرانەکە دەربڕی و بەڵێنی زیادکردنی رێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی دا بۆ ناو عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش و لێکتێگەیشتن و پەیوەندیی باش لەگەڵ تورکیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم وشکەساڵییەی ئێستا هەیە، کاریگەریی کردووەتە سەر ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی و، حکومەت بۆ ئەم مەبەستە، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ خۆپاراستن لەو قەیرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە،…
Total
0
Share