داواكاریی بۆ تەوتینی مووچە گەیەندرایە سودانی و پارێزگاری بانكی ناوەندی

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندیدا كۆبوونەوە و پرسی تەوتین تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان بوو.

د. نەرمیم مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاولاتیانی هەرێم بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ عەلی علاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووینەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکردووە، هەر لەکۆبونەوەکەدا نووسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (138) پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی پێشکەش بە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرا، کە پشتیوانیی داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تەوتین لە رێگای بانکە فیدڕاڵییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ محمد شیاع سودانی کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆی چەند پرسێکی دارایی کە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە

لە ئێوارەی دوێنێوە کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی ئەو شایستە داراییانەی بۆیان تەرخانکراوە کارەکانیان ڕاگرتووە.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
Total
0
Share