شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەم وێنەیەی خۆی و هێمن مامەندی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “هێمن مامەند بەسەر پیلانی گڵاوی تـ.ـیرۆریستاندا سەرکەوت”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر وێنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو سەردانی نەخۆشخانەی شارم کرد و لە تەندروستیی هێمن مامەند، نووسەر و رۆژنامەنووسم پرسییەوە، کە لە هەوڵێکی تـ.ـیرۆریستی بۆ تـ.ـیرۆرکردنی، رزگاریبوو.
باسی لەوەشکردووە، “سلێمانییش هەر بە هێمنی و نیشتمانێکی ئارام و ئازاد بۆ ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە. دەستخۆشی لە بەرپرسانی سلێمانی دەکەم، کە لە ماوەیەکی کورتدا، توانییان تاوانبارانی ئەم کردەوە تـ.ـیرۆریستییە دەستگیربکەن”.
نووسیویشیەتی، “دوژمنانی کورد و کوردستانیش با لەم شارە حەیاتە، دەنگە ئازاو ئازادەکانی بتۆقن”.